Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

له‌ یارییه‌کی دۆستانه‌دا چێڵسی و تۆتنهام یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری دیكەو لە یاری دێربی لەندەن، یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ ڕووبەڕووی یانەی تۆتنهامی هاوشاریەكەی بووەوەو یاریەكەش لە یاریگای ستامفۆرد بریدج لە لەندن بەڕێوەچوو.
لەم یاریەش، هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون، لە گێمی یەكەمدا، بلوز بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش حەكیم زەیاشی مەغریبی لە خولەكی شازدە تۆماری كرد.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی چل ونۆدا، هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و بلوزی بەدەستهێنا، پاشان لوكاس مۆرای بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ تۆتنهام لە خولەكی پەنجاوشەش تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە، لە خولەكی حەفتاشدا، هێرشبەری هۆڵەندی، ستێڤن بێرگوین گۆڵی دووەم و بەرامبەری ئارسناڵی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 ئەم یاریە وەك دوایین ئامادەكاری چێڵسی بوو بۆ ئەنجامدانی یاری جامی سوپەری ئەوروپا لەبەرامبەر یانەی ڤیاریالی پاڵەوانی وه‌رزی ڕابردووی یۆرۆپالیگ كە لە یازدەی ئەم مانگەو لە بێلفاستی پایتەختی ئێرلەندای باكوور بەڕێوەدەچێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.