Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:50

پۆلیسی راپه‌رین: کچێک دوای ئەوەی زێڕەنگرێک هەڵدەخەڵەتێنی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرده‌کرێت

کوردستان TV
100%

 

لە راگەیەنراوێکدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى راپەڕین دەستگیرکردنى کچێکى تەمەن (34) ساڵى راگەیاند کە لە رۆژى 13-1-2021، هاوڵاتییەکى هەڵخەڵەتاندبوو کە کارى نوێنەرى فرۆشتنى ئاڵتونى کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسدا هاتووه‌: هاوڵاتیەک کە کاری نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتوون بووە لە سنوری ئیدارەی سۆران، سکاڵاى تۆمار کرد و بە پۆلیسی رایگەیاند کە لەسەر داوای کچێک لە شاری رانیە لە رێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنێکی ئاڵتوونی بە بڕی (26) مسقاڵى عەیار (21) ی لە سنوری ئیدارەی سۆران بۆ کچەکە هێناوەتە شاری رانیە، بەڵام دوای ئەوەی کچەکە داوای لە نوێنەرەکە کردووە کە پشتێنە ئاڵتونەکە لە نزیک نۆرینگەکانی شاری رانیە لە شوێنێکی جیا تاقی بکاتەوە، لەو کاتەدا کچەکە پشتێنێکی ساختەی هاوشێوەی پشتێنە ئاڵتونەکەی لا بووە و هەر ئەوکات نوێنەرەکەی هەڵخەڵەتاندووە و پشتێنە ساختەکەی لەجیاتی پشتێنە ئاڵتونەکە داوە بە نوێنەری زێڕەنگرەکە و پشتێنە ئاڵتونەکەشی لای خۆی گل داوەتەوە و پێی وتووە لەکڕینی پشتێنەکە پەشیمان بۆتەوە.

پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت، دوای ئەوەی نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتونەکە دەیەوێت بەڕێکەوێتەوە بۆ سنوری ئیدارەی سۆران، هەست دەکات کچەکە هەڵی خەڵەتاندووە بەوەی کە پشتێنەیەکی ساختەی پێداوە و پشتێنە ئاڵتونەکەی لای خۆی گل داوەتەوە و دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگادار کردۆتەوە و سکاڵای تۆمار کرد.

ئاماژەى بەوەش ده‌كه‌ن ، نوێنەرەکە ئەوەشی رایگەیاند کە کچەکە ناناسێت و هیچ زانیاریەکی لەسەر نیە، تەنها لەسەر داوای کچەکە لەرێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنە ئاڵتونەکەی بۆ هێناوەتە شاری رانیە بۆئەوەی پێی بفرۆشێت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەدواداچوون، دوای زیاتر لە (7) مانگ بەسەر کێشەکەدا، لەلایەن هێزەکانیان بەسوود وەرگرتن لە زانیاری ورد و بەدواداچوون لەسەر دۆزینەوەی ناسنامەی کچەکە، لە بەرواری (2/8/2021) کچەکە دەستگیرکرا.

هه‌روه‌ها پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: کچەکەش ناوی (م،ف،ع) تەمەنی (34) ساڵە و دانیشتوی شاری رانیەیە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە نوێنەری زێڕنگرەکەی هەڵخەڵتاندوە و بەمەبەست داوای پشتێنەیەکی ئاڵتونی کردوە و پێشوەخت دانەیەکی ساختەی لەسەر هەمان شێوە لای خۆی ئامادە کردبوو.

هەر بە وتەى کچەکە : دوای پازدە رۆژ بەسەر هەڵخەڵەتاندنەکە پشتێنە ئاڵتونەکەی بە کەمتر لە بەهای خۆی فرۆشتووە بە زێڕەنگرێکی شاری ڕانیە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێى ماددەى (456) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.