زانایان ده‌ڵێن: زمانی مرۆڤ توانای بۆنكردنی خۆش و ناخۆش هه‌یه،بۆیه زۆر پێویسته ده‌ممان به‌پاكی رابگرین ، به‌ڵام هه‌نگاوێكی ساده و ساكار هه‌یه كه زۆربه‌مان، له‌بیری ده‌كه‌ن و جێبه‌جێ ناكه‌ن ، كه بریتییه له پاك كردنه‌وه‌ی زمان.
بێگومان سروشتی زمان وایه كه‌هیچ كه‌لێن و كونێكی تێدا نیه،به‌ڵام پاك نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ، فاكتهرهێكی سه‌ره‌كییه ،بۆ ئه‌وه‌ی ده‌می مرۆڤ ناخۆش بێت له‌هه‌مان كات دا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی ناو ده‌م.
چه‌ندین رێگا هه‌ن بۆ پاكردنه‌وه‌ی زمان ، گرنگتریان له رێگه‌ی به‌كارهێنان و جوڵاندنی فڵچه‌ی ددان،به‌شێوه‌ی نه‌رمونیان به‌سه‌ر زمان دا بۆ لادنی به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان ،پاك كردنه‌وه‌ی زمان هاوكاره بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ مرۆڤ .
وه‌كو زانراوه پرۆسه‌ی هه‌رسكردن له ده‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌رێگه‌ی هاڕینی خوارده‌مه‌نی ئاسانكاری بۆ ههرسكردنهكه بۆیهپاك كردنه‌وه‌ی زمانی مرۆڤ زۆر پێویسته.
یه‌كێك له سووده‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژهره كۆكراوه‌ی ناو ده‌م نه‌مێنێت، له ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه چالاك بن.
سوودێكی تری پاكردنه‌وه‌ی زمان ئه‌وه‌یه كه ده‌رباز بوونه له بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م كاتێ هه‌ندێ له به‌كتریاو پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نی له‌سه‌ر زمان ده‌مێنێته‌وه ،بۆیه گرنگه له رۆژێك دا دووجار زمانت پاك بكه‌یته‌وه بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆئه‌وه‌ی له به‌كتریای زیان به‌خش ده‌رباز بیت.
ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی دووجار زمانت پاك بكه‌یته‌وه،هه‌ستی چێژ وه‌رگرتن ، له خواردن زۆر ده‌بێت، له هه‌مان كات دا هه‌رچی به‌كتریای سه‌ر زمانت هه‌یه نامێنێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ
چه‌ند سوودێکی زمان پاک کردنه‌وه بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.