بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له ڕاگهێندراوێكدا رایگهیاند: پڕۆسەی لێدانی ڤاکسین بەشێوازێکی هێمنانە بەڕێوەدەچێت، دوای گەیشنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕێگەی هەڵمەتێکی ئاگادارکردنەوە داوا لە هاوڵاتیان کرا بۆ سوودمەندبوون لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لە ڕێگەی (ئەپلیکێشنێکەوە) ناوی خۆیان تۆمار بکەن کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ ئەوەی لەو بنکە تەندروستیانەی کە دیاری کراوە دوای وەرگرتنی ڕێکەوتی لێدانی ڤاکسین دەتوانن بەپێی شوێنی جوگرافی سەردانی ئەو بنکەی تەندروستیانە بکەن بۆ لێدانی ڤاکسین دژە کۆڕۆنا.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: بۆئەم مەبەستە لە ئێستادا هاونیشتیمانیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و ڕێکەوتی لێدانی ڤاکسین لەئێستادا پڕۆسەکە بە شێوازێکی ڕێک و پێک و بەپێی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.