وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕاگه‌ێندراوی 24 كاتژمێری تایبه‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه و به پێی ئاماره‌كه‌ش 9 هه‌زار و 394 تووشبووی نوێ له سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆماركراون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 77 تووشبووی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7هه‌زار و 820 تووشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاكو ئێستا ملیۆنێك و 635 هه‌زار و 993 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 734 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك ملیۆن و 472 هه‌زار و 93 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.