فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی خوالێخۆشبێت هونەر مزوری كرد، كه ئهمرۆ بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
بە داخەوەین بۆ کۆچی دوایی هونەر مزوری، پێشکەشکاری پێشووی کوردستان تیڤی و رۆژنامەنووسی دیاری کوردستان، کە بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە خزم و کەس و هەڤاڵانی هونەر مزوری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمی هەمووو لایەک دەزانێت.
داوا لە هاووڵاتییانی کوردستانیش دەکەین رێکارە خۆپارێزییەکان لە پەتای کۆرۆنا بە هەند وەربگرن و هیوادارین هەموومان پابەندبین پێیانەوە.
هیوای بەهەشتی خوایی بۆ گیانی هونەر مزوری و دڵنەوایی بۆ خۆمان و دۆست و خۆشەویستانی، دەخوازین.
انا للە و انا الیە راجعون
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.