لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە قەزای خورماتوو سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، پێنج کەس کوژران و برینداربوون.
لهمبارهیهوه راگەیاندنی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی راگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی زەرگەی رۆژئاوای قەزای خورماتوو، دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانێکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئۆتۆمبێلێکی ئەمبۆڵانسدا تەقیونەتەوە.
ئاماژەی بە ئەوەشداوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، یەک کەس کوژراوە و چوار کەسی دیکەیش برینداربوون.
ناوچەی زەرگە دەکەویتە روژئاوای قەزای خورماتوو، یەکێکە لەو ناوچانەی کە جموجۆڵی چەکدارانی داعشی تیایدا بەدی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.