د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان به بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، رایده‌گه‌ێنێت: كۆتایی به خولی به‌هاره‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان هات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی د. رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: به‌پێى بڕیارى ژماه (7)ى ساڵی 2021، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له 31-7-2021 كۆتایى دێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).
ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان:
به پێى بڕیارى ژماه (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له ٢٠٢١/٧/٣١ كۆتایى دێت و پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.