Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:16

وه‌زیری ئه‌وقاف له‌باره‌ی داخستی ده‌رگای مزگه‌وته‌کان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

 باپێكه‌وه‌ ئازیزانمان بپارێزین و مزگەوتەکان به‌ئاوه‌دانى بهێڵینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و نوێژخوێنان به‌ تایبه‌تی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ره‌راى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى ھاتۆتە ئاراوە بەھۆى فایرۆسى كۆرۆناو مه‌ترسیه‌ راسته‌قینه‌كانى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى كە چى رێگامان بە خۆمان نەدا جارێكى دیكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان دابخرێنەوە، ھەرچەندە ھیچ كامێك لە ئێمە لە گەڵ ‌داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان نەبوینە و نابین، به‌ڵام لە رابردوو له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى ھاوڵاتیان كه‌ لاى خوداى گه‌وره‌( گیانى مرۆڤ له‌هه‌موو شتێ پیرۆزتره‌) لێژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا بۆماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وته و شوێنە ئایینیەكانى راگرت، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆناو وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆرۆنا بووە.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: وەك دەزانین له‌ئێستادا كۆرۆنا له‌ لوتكه‌دایه‌ رۆژانه‌ هه‌زاران لەئازیزانمان له‌ كوردستان تووشى كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى ئێمه‌ش رۆژانه‌ چه‌ندین کەس به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه‌ لێره‌دا زۆر گرنگه‌ هاوڵاتیانى ئازیزى ئێمه‌ و نوێژخوێنان هۆشیارى و (خۆ پارێزى وخه‌ڵك پارێزى) په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌روه‌ها مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى له‌هه‌موو نوێژو وتارەکان جه‌خت بکەنەوە له‌ خۆپارێزى و جێ به‌جێ كردنى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ دوورى نێوانیان وبەستنى ماسك و هێنانى به‌رماڵى تایبه‌ت وخاوێن راگرتنى ژینگه‌ى مزگه‌وت،

وه‌زیری ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌وانه‌یه‌ پرسیارى ئه‌وه‌بكرێ بۆچى مزگه‌وت و شوێنە ئاینیەکان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنى تر كراوه‌ بوون...؟ به‌رێزان وه‌ك ده‌زانین مزگه‌وت پیرۆزى وتایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ وماڵى خوداى گه‌وره‌یه‌، شوێنێكى پیرۆزه‌و نامانەوێت هیچ كه‌سێك له‌مزگه‌وت تووشى كۆرۆنا بێت،بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راوردناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكى دیكە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاونیشتیمانیانى ئازیز ،سه‌ردان كارانى مزگه‌وت،بۆئه‌وه‌ى مزگه‌وت دووربخه‌ینه‌وه‌ له‌هۆكارى بڵاو بوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆكه‌سانى دیكە، با وه‌ك پیرۆزى خۆى تەماشا و مامەڵەى لە گەڵ بكه‌ین و هه‌مووان پێكه‌وه‌ بیپارێزین، تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان وەك خۆى جێ به‌ جێ بكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه‌ ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت به‌كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌بینینن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.