وەزاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).
ڕاشیگه‌یاندووه: بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.
وەزارەتی تەندروستی
29 تەمموز 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.