Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:28

ئاگاداریەک لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە رایگه‌یاند: ئه‌م مانگه‌ سەرجەم زیندانیانی سیاسی  مینحەکانیان له‌ شاره‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن.

ئاگاداری سەرجەم ئەو زیندانیە سیاسیانه‌ی کوردستان ئەکەینەوە کە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشت ڕاستکراوەتەوەو  ڕاگەیەنرا، ئەوانەی کە لەدوومانگی ڕابردوودا لەبانکی ( بێخاڵ) لە شاری هەولێر مینحەکانیان وەرگرتووە، بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران .

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ /٧ /٢٠٢١ موچەی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش ده‌كرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.