له په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،
ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له یادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.