له پێشبڕكێی جۆدۆی خانمان و له ڕكابه‌ریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، كچه یاریزانی كۆسۆڤی دیستریا كرانسیكی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له كێشی 48 كیلۆگرام به‌ده‌ستهێنا.
له پێشبڕكێی جۆدۆی خانمان و له ڕكابه‌ریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، كچه یاریزانی كۆسۆڤی دیستریا كرانسیكی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له كێشی 48 كیلۆگرام به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا، كرانسیكی له تۆنا فوناكی ژاپۆنی برده‌وه‌و پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی بۆ جێهێشت، پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش هه‌ردوو كچه یاریزان داریا بیلۆدیدی ئۆكراینی و ئۆرانتس تسیگی مه‌نگۆلی به‌هاوبه‌شی به‌ده‌ستیان هێنا.
هه‌ر له پێشبڕكێی یاری جۆدۆ و له كێشی شه‌ست كیلۆگرامی ئاستی پیاواندا، یاریزانی ژاپۆنی تاكاتۆ ناوهیسا پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی پێشبڕكێكهی به‌ده‌ستهێنا، ناوهیسا له یاری كۆتایی پێشبڕكێكه ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو له یانگ یونگ وی تایوانی برده‌وه‌و پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی بۆ جێهێشت.
هاوكات ناوهیسا یه‌كه‌م میدالیای زێڕی له ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بۆ وڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.