نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى قوربان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن.
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عیراق و جیهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیرى و خۆشى بهێنێت، كۆتایى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ژیان ئاسایى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌یام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌یى و پێكهاتنه‌وه و گه‌ردن ئازادى بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وایى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پیرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/19
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.