Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:52

له‌تورکیا رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی گه‌یشتووته‌ سه‌دا 44

دۆخی مافی مرۆڤ له‌ دوو ساڵی رابردوودا زۆر خراپتر بووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ و هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی به‌ندیخانه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ندكراوان راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و وه‌قفه‌، له‌ ساڵی 2018وه‌ تا ئه‌مڕۆ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ توركیا زۆر خرابتر بووه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ كردن په‌ره‌ی زیاتری سه‌ندووه‌ و ده‌ستدرێژی سێكسیش گه‌یشتووته‌ ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌دا هاتووه‌: به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2018، له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كراون سه‌دا 11 زیادی كردووه‌ و هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌و ژانه‌یش ئه‌شكه‌نجه‌ كراون گه‌یشتووته‌ سه‌دا 10.

له‌ به‌رده‌وامی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌شكه‌نجه‌ كردن له‌ 36وه‌ بۆ 33 ساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌وته‌وه‌ یان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان لێكراوه‌، گه‌یشتووته‌ سه‌دا 44 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی 2018دا سه‌دا 27 بووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.