Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:04

کونسوڵی گشتی شانشینی سعودیە: په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%


شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی كونسوڵخانەی سعودیە لە ھەرێمی كوردستان ده‌كات.


 له‌راگه‌یاندراوێكدا ، لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی  له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:بەمەبەستی پیرۆزباییكردن و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و تاووتوێکردنی چەند پرسێک، نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/١٣، شاندێكی لیژنەكه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. هەورامان حمەشریف حمەڕه‌شید سەرۆکی لیژنەو مەلا ئیحسان محه‌مه‌د سه‌لیم جێگری سەرۆکی لیژنە و و بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان، سەردانی كونسوڵخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە-یان لە هه‌رێمی كوردستان کرد.
له‌راگه‌یاندراوی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه‌: له‌ دیدارێكدا شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان پیرۆزباییان لە محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ھەرێمی كوردستان كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی نوێی وڵاتەكەى لەھەرێمی كوردستاندا و ھیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.


پاشان ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە لە مێژینەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی سعودیە، ھەر لەو سۆنگەیەوەش بوو لیژنەی ئەوقاف بەپێویستی زانی زیاتر پەیوەندییەكانی فراونتر بكات لەگەڵ كونسوڵخانەی سعودیە.
 لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ھەر له‌ دیداره‌كه‌دا باس لە ڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینیی ھەرێمی كوردستان كرا كە ھەموو ئاین و پێكھاتەو مەزھەبێك ئازادانە ئەركە ئاینییەكانیان ئەنجام دەدەن و ھەرێمی كوردستانیش بووه‌تە نموونەیه‌كی جوانی پێكەوەژیان لەناوچه‌كه‌ و جیھاندا.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: له‌ به‌شێكی دیدكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس لە ئەزموونی وڵاتی سعودیە لە بڵاوكردنەوەی پەیامی میانڕەوی كرا، بۆ ئەمەش جەخت لەسەر ھاوكاری و چالاكیی ھاوبەش كرایه‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ دیداره‌كه‌دا ، كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە، خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی په‌رله‌مان دەربڕی و جەختی لەسەر ھەماھەنگی و لێكنزیكبوونەوەی زیاتری نێوان ھەردوولای كردەوە و دڵنیایی دا ھەموو ھەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و عەرەبستانی سعودیە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.