سوپای عێراق رایگەیاند کە چوار کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیان کردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی 15 و فەوجی دوو لە لیوای 71ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیان کردبووە سنووری کارگێڕێی رۆژئاوای نەینەواوە.
باس لەوەشکراوە کە چوار کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن و ھەڵگری رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنەکانی پەیوەندیدار کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار کهسی سوری راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.