Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:40

پێشبینی ده‌کرێت بارانی به‌خوڕ لەچه‌ند شارێکی تورکیا ببارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌خوڕ له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، قه‌رس و ئه‌رده‌خان ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتیی نیمچه‌ هه‌وراوی و هه‌وراوی ده‌بێت.

له‌ دوای نیوه‌ڕۆیشه‌وه‌ باران له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، قه‌رس و ئه‌رده‌خان به‌خوڕ ده‌بارێت.

پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له‌ باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.

پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژدا به‌م جۆره‌ بن: ئیدر 24 پله‌، ئاگری 33 پله‌، ئه‌رزنجان 32 پله‌، ئه‌رزه‌ڕۆم 28 پله‌، قه‌رس 27 پله‌ و ئه‌رده‌خان 26 پله‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.