له راگهیاندراوێكدا د.دارا رهشید وهزیری پلاندانانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بڵاویكردهوه: ئەمرۆ پێنج شەمە 8-7-2021 پێشوازیمان کرد لە سەرۆکی ئاژانسی کۆیکای کۆریا و شاندێكی یاوەری.
وهزیری پلاندانان رایدهگهێنێت: لهو دیدارهدا گفتوگۆمان کرد لەبارەی دواین هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی گرێبەستە گشتیەکان کە ئاژانسی کۆیکای کۆریا بە سەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانان ئەو پرۆژەیە ئەنجامدراوە و بریارە لەکۆتای ئەمساڵ ئەو سیستەمە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن .
د.دارا رهشید ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەبەشێکی دیدارەکە باسی تەواو بونی ئەرکەکانیان و گرنگی ئەو پرۆژەیەمان کرد کە لەرێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاری پێشکەشکردن و ئەنجامدانی گرێبەستە گشتیەکان لەدامەزراوەکانی حکومەت بەرێوەدەچێت و ئەو ڕۆتین و کاتە زۆرەی پێشوتر نامێنێت.
لهكۆتاییدا رایدهگهێنێت: دواتر تاوتوێی بەردەوامی بەرنامەکانیان کرایەوە بۆ ئەمەش وەزیری پلاندانان ستایشی ڕۆڵی ئاژانسی کۆیکای کرد لەپێشکەش کردنی یارمەتی و هاوکاریەکانیان لەسێکتەرە جیاجیاکان.
وەزیری پلاندانان: بەئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان ڕۆتین ناهێڵیت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.