ماڵپەڕی (RT)ی رووسی بڵاوی كردهوه: شهوی رابردوو دوو مووشەک لە بنکەی سەربازی (حەقلول عومەر) لە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە سووریا، کراون.
بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە بە ماڵپەڕە رووسییهكهی راگەیاندووە: سەرچاوەی مووشەکەکان دیار نین، کە لە نزیک هێزەکانی هەسەدە لە بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕە رووسییەکە ئاماژەی بە لێدوانی چالاکونان کردووە، کە رایانگهیاندووه: دەنگی تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی (حەقلول عومەر) بیستراوە، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەک رووی داوە و مووشەکەکانیش لە گوندەوارەکانی مەیادین لە رۆژئاوای رووباری فورات، ئاراستەی ناوچەکە کراون.
له سوریا هێرش کرایه سهر گهورهترین بنکهی سهربازی ئهمریکا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.