به‌م دواییه‌و له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، ده‌نگۆی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا بڵاوكرایه‌وه.
له‌مباره‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه به‌رپرسانی مان یونایتد گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕیال مه‌درید كردووه بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانی ڤاران، به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه هیچ ئۆفه‌رێكی به‌فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ی شاهانه نه‌كردووه بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رگریكاره.
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ش سه‌ری گرت، ئه‌وا به خێرایی ئه‌نجام نادرێت، ڕۆمانۆ ڕوونیشیكرده‌وه كه به‌رپرسانی ڕیال مه‌درید هێشتا به‌و ئومێدهن ڤاران ڕازی بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی له ڕیزی تیپه‌كه‌یان، به‌ڵام یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا تاقیبكاته‌وه‌و مان یونایتدیش نزیكترین یانه‌یه تا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانیه‌وه بكات.
جێگای باسه گرێبه‌ستی ڤارانی ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت و تا ئێستاش به‌رگریكاره‌كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی میرێنگی نه‌گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش، مانچسته‌ریونایتد ئاماده‌یه په‌نجا ملیۆن یۆرۆ بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤاران خه‌رج بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.