له دوا یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌سێ گۆلی خاوێن له ئیكوادۆری برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مانی جارینشای نیشتمانی به‌رێوه چوو ، یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین به هێرش و فشار ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێك تۆمار كرا ئه‌ویش یاریزان رۆدریگۆ دی پۆل له خوله‌كی چل تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامی ههبووو به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل له خوله‌كی هه‌شتاو چوار لاوتارۆ مارتینیز گۆلی دووه‌می بۆ تانگۆ تۆمار كرد .
له سێیه‌م خولهكمی كاتی زیادكراوی یاریشدا لیۆنێل میسی به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆلی سێیه‌م و كۆتایی تۆمار كرد‌و ئه‌رجه‌نتین به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و روبه‌رووی كۆلۆمبیا ده‌بێته‌وه ،ئیكوادۆریش مالئاوایی له كۆپا ئه‌مه‌ریكا كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.