له یاریگای شه‌هیدانی دوازده‌ی ئادار له شاری قامیشلۆی كوردستانی سوریا، كۆتایی به ڕكابه‌ریيه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی هه‌رێمی جزیره هات.
ململانێكانی خوله‌كه به به‌شداری پازده یانه به‌ڕێوه‌چوو، له یاری كۆتاییداو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران، هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی سه‌رده‌م و دێریك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ، له‌ئه‌نجامدا تیپی سه‌رده‌م به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش تیپی سه‌رده‌م نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی هه‌رێمی جزیره‌ی كوردستانی سوریای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
له كۆتایشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر تیپ و یاریزانانی سه‌ركه‌وتووی خوله‌كه دابه‌شكراو جامی پله‌ی یه‌كه‌میش پێشكه‌شی یاریزانانی تیپی سه‌رده‌م كرا، جێگای باسه ئه‌م خوله ساڵانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه وه‌رزشیه‌كانی هه‌رێمی جزیره سازده‌كرێت .
تیپی سه‌رده‌م نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌کانی هه‌رێمی جزیره‌ی کوردستانی سوریای به‌ده‌ستهێنا
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.