به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به بواری رۆشنبیری و ئه‌كادیمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان له هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنهووهی كتێب له ماوه‌ی دوومانگ توانرا كتیبخانه‌یه‌كی كوردی له نێو زانكۆی كه‌ركووك بكاته‌وه
له‌م باره‌یه‌وه هۆگر بەهادین ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کتێبخانەکە به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کتێبخانەکە (4000) هەزار کتێب لەخۆ دەگرێت، كه دوو مانگ له هه‌موو كوردستان بانگه‌شه‌مان بۆی كرد و به ئاماده‌بوونی (د.سەباح احمد) سەرۆکی زانکۆی کەرکووک، پێشکەشی زانکۆی کەرکووکمان كرد.
ناوبراو گووتیشی: کردنەوەی کتێبخانەی کوردی بە (4000) هەزار کتێب و ناونیشانی جیاوازەوە، دەبێتە سەرچاوەیی گرنگ بۆ قوتابیانی کوردی زانکۆکە و خزمەتێکی بەرچاوە بە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک و زمانی کوردی ده‌گه‌ینێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: چه‌ندین پرۆژه‌یی جۆراو جۆری رۆشنبیری و ئه‌كادیمی ترمان له به‌رده‌سته بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابیانی شاری كه‌ركووك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.