Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:26

له‌ کارخانه‌یه‌کی تورشیات بڕی (40) ته‌ن تورشی بۆگه‌ن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

کوردستان TV
#8
100%

له‌ شاری هه‌ولێر كارخانه‌یه‌كی تورشیات، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی( 40 ) ته‌ن تورشی بۆگه‌نبوودا گیرا، ئه‌م شوێنه‌كه‌ پێشتر بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکار ھاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە  2021.6.30 لەدرێژەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی (نەبەز عبدالحمید) قایمقامی ھەولێر، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (40)تۆن لە تورشیاتی ناتەندروست و بۆگەن، لەکۆگایەکی شاراوەی گەڕەکی مامزاوە- میرزا احمد.

شایەنی باسە ئەم کۆگایە ھیچ مەرج و ڕێنمایی تەندروستی تێدانیە وە پێشووتر وەک شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکار ھاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاونەکەی گیرایەبەر ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە  ،سەرجەم تورشیاتەکە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی،گواسترایەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە لەناوبردرا.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.