فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان هۆشداری دەداتە تاڵیبان و دەڵێت ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان لە وڵاتەکە نەوەستێنێت، ئەوا هێرشی ئاسمانیی دەکرێتە سەر.
لهم بارهیهوه سکۆت میلەر فهرماندهی باڵای ئهمریكا له ئهفغانستان سەبارەت بە پێشرەوییەکانی تاڵیبان دەڵێت: ئێمە حەزناکەین هێرشی ئاسمانی ئەنجامبدەین، بەڵام بۆ ئەوەی هێرشی ئاسمانی نەکەین، دەبێت تاڵیبان هەموو گرژییەکان بوەستێنن.
میلهر ئاماژهی بهوشداوه، ئەمریکا هەتاوەکو دوای کشانەوەش لە ئەفغانستان دەسەڵاتی هێرشی هەیە لە دژی گرووپە چەکدارییەکان، ئەم گوتانەی فەرماندە سکۆت میلەر لەکاتێکدایە، لە سەروبەندی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستان، تاڵیبان رایگەیاندووە، لە کۆی چوارسهد ناوچەی سەرتاسەری وڵات، زیاتر لە سهدو شهست ناوچەی کۆنتڕۆڵکردووە.
میلهر گوتیشی دەستگرتن بەسەر ناوچەیەک نە لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکە، نە لە بەرژەوەندی خەڵکی ئەفغانستانە، بەشێوەیەکی گشتیش دۆخی ئەمنیی ئەفغانستانی بە باش نەزانین. رۆژی سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند کە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای لە دژی تاڵیبان پێکهێناوە، هێزەکە لە چوارخهزار چەکدار پێکدێت و لەلایەن چەند ژەنەڕاڵێکی خانەنشینەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.