پەڕلەمانی بەلجیكا دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكانی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە بە فەرمی ناساند.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاری دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێم له بهلجیكا بڵاویكردهوه بهههوڵی نوێنهری حكوومهتی ههرێم، لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا بە تێکرای دەنگ پرسی جێنۆسایدی هاووڵاتیانی ئێزدی بە فەرمی ناساند.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا دکتۆر جۆرج دالامان لە میانەی کۆبوونەوەکە سوپاسی پشتگیری و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی پرۆژە یاساکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.