Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:22

د.فـازڵ نـەبـی: هه‌وڵی سیاسی و دارایی هه‌یه‌ بۆ لاوازکردنی هه‌رێمی کوردستان

سـیروان کـاکـەیی: له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی حاكمی فیعلییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نییه‌
کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر فـازڵ نـەبـی رایگه‌یاند: ناردنی 200 ملیار دیناری عێراق مانگانه‌ له‌ ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڕیاری له‌ سه‌ر دراوه‌ لای خۆشیه‌وه‌ سیروان كاكه‌یی گوتی: له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی حاكمی فیعلییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نییه‌.

فـازل نـەبـی ـ بریکـاری پێشـووی وەزارەتی داریی عـێـراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند: پرسی بودجه‌و ناردنی 200 ملیار دیناری عێراق مانگانه‌ له‌ ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڕیاری له‌ سه‌ر دراوه‌ ، دیاره‌ وه‌زیری دارایی عێراق تا ئێستا واژووی له‌ سه‌ر نه‌كردووه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت به‌هانه‌ بگرێت ده‌توانێت كۆسپ دروست بكات .

دكتۆر فـازل نـەبـی گوتیشی: له‌ هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و بڕیاره‌ گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا نه‌نێردراوه‌، ئێستا له‌ به‌غدا كوتله‌یه‌كی ئیجابی بوونی هه‌یه‌، كوتله‌یه‌كیش سلبین به‌هه‌مان شێوه‌ بوونی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش بۆته‌ گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان .

دكتۆر فازل نه‌بی روونیكرده‌وه‌ له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ به‌ڵێ راسته‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم لاواز بكرێت له‌ رووی داراییشه‌وه‌ هه‌مان هه‌وڵ هه‌بووه‌ كه‌ ساڵانه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ 17% بۆ 12% كه‌م بۆوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ لاوازی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، زۆر پۆست بۆ كورد هه‌بوو، به‌ڵام پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سی دیكه‌ له‌و پۆستانه‌ دابنرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌غدا ئه‌و په‌رته‌وازه‌ی كورد ئیستیغلال كردووه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.

فازڵ نه‌بی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان جدییه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ، ته‌وافوق نه‌بووه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانی عێراق جێبه‌جێ نه‌كرا ، ئه‌وه‌ی ویستیان كردیان و زوڵمیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سـیروان کـاکـەیی ـ ئەندامی خـولی پێشـووی پەرلـەمانی عـێـراق هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ رایگه‌یاند:

دیاره‌ مامه‌ڵه‌ی به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌وڵێك هه‌یه‌ ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت، تا ئێستا له‌ هه‌ر قۆناغێك هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان بچووك بكاته‌وه‌ .

سـیروان کـاکـەیی رایگه‌یاند: له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی حاكمی فیعلییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نییه‌، عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه‌ ، كه‌س ناتوانێت پێناسه‌ی عێراق بكه‌یت كه‌ حكومه‌ته‌ یان ده‌وڵه‌ته‌ .

حكومه‌تی به‌غدا خزمه‌تی خۆی نه‌كردووه‌، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌كو پێویست نییه‌ .

بودجه‌ی عێراق بۆ كوێ ده‌چێت ؟ بۆ ئه‌و پاره‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌درێت به‌ میلیشیاكان ؟
له‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق نووسینگه‌ی دارایی هه‌یه‌ و پاره‌كان قۆرخ ده‌كرێن و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ساڵی 2007  شه‌هرستانی بوو كه‌ نه‌یهێشت یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت .

حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری سیاسی له‌ په‌رله‌مان له‌ روی مه‌یدانیشه‌وه‌ وه‌كو هێزێكی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم بچووك بكه‌نه‌وه‌ . خۆشمان كه‌مته‌رخه‌میمان هه‌یه‌ كه‌ نه‌مانتوانیوه‌ وه‌كو پێویست كار بكه‌ین، ئێمه‌ مشاركین ، شه‌ریك نین ، ئێمه‌ رۆڵمان نییه‌ له‌ بڕیاری سیاسی.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.