دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شنگال كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌شی زۆری خاڵه‌كانی نێو رێككه‌وتنامه‌كه‌ی جێ بهجێنهكردووه.
میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تا ڕه‌وشی ئه‌منی له‌شنگال به‌رقرار نه‌بێت ئاواره‌كان ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، زیاتر له سێ ساڵ ونۆ مانگه كۆمه‌ڵێك هێزی نایاسایی شنگالیان داگیركردووه.
میر ته‌حسین به‌گ گوتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا نه ئیداره‌ی خۆجه‌یی نه‌ینه‌وا و نه هاوڵاتیانی شنگالیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیداره نا یاساییه ناكه‌ن كه‌له شنگال به‌زۆر سه‌پێنراوه گوتیشی: هه‌ر كاتێ رێككه‌وتن جێبه‌جێ كرا خه‌ڵكی ئێمه ده‌گه‌رێته‌وه زێدی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.