نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌سام سه‌باغ له میانی گوتارێكدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانی توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی كه توركیا پشتیوانی‌یان لێوه ده‌كات بۆ سه‌ر سووریا و ناوچه جیاجیاكانی سووریا به‌رده‌وامن.
به‌سام سه‌باغ له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه توركیا له ژێر ناوی ناتۆ و به‌به‌كار هێنانی ناوی ناتۆ خاكی سووریای داگیركردووه و هێشتا هه‌وڵ بۆ داگیركردنی زیاتری خاكی سووریا ده‌دات.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: توركیا له‌و ناوچانه‌ی كه له باكووری سووریا داگیری كردوونه، له پاڵ تاڵان كردنی سامانه سرۆشتییهكان، ده‌ستی به پڕۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافی كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دیمۆگرافیای به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه به تایبه‌تی دیمۆگرافیای عه‌فرین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به ته‌مامی گۆڕاوه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.