Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:09

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ دا تێده‌په‌ڕێت

له‌و ساڵه‌دا رژێمى به‌عس ده‌ڤه‌رى پشده‌رى وه‌ك ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو ناساند
کوردستان TV
100%


له‌ 26/6/1989 شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ به‌ته‌واوى راگوێزراو، رژێمى به‌عسى رووخاو كردیه‌ ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى و قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ جۆرێك گه‌ر هه‌رمرۆڤێك له‌و شارۆچكه‌یه‌ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریدا ده‌ستگیربكرایه‌، به‌بێ هیچ دادگایى كردنێك ده‌ستبه‌جێ گولـله‌ باران ده‌كرا.

له‌ مێژووى هاوچه‌رخى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستاندا قه‌ڵادزێ هێمایه‌كه‌ بۆ قوربانیدان، چونكه‌ له‌ 24ى نیسانى 1974دا شارى قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن باڵه‌ فڕه‌ جه‌نگییه‌كانى رژێمى به‌عسه‌وه‌ بۆردمان كراو، خه‌ڵكێكى سڤیلى  بێتاوان شه‌هید بوون. له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردمانه‌دا، ژماره‌یه‌كى زۆرى خانووبه‌ره‌ى شاره‌كه‌ وێران بوون و به‌سه‌دان كه‌س له‌ هاووڵاتیانى سڤیلى شاره‌كه‌، گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌شێكى زۆرى شاره‌كه‌ش خاپوور بوو. ئه‌وكات قه‌ڵادزێ یه‌كێك له‌ بنكه‌ مه‌زنه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول بوو.

جێى باسه‌ له‌ 24ى نیسانى 1982 و له‌ یادى ئه‌و كاره‌ساته‌دا جه‌ماوه‌رى قاره‌مانى قه‌ڵادزێ له‌ دژى ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانى رژێم، راپه‌ڕینێكى جه‌ماوه‌رى مه‌زنیان به‌رپا كرد و ئه‌و راپه‌رینه‌ش بووه‌ هه‌وێنێك بۆ زنجیره‌یه‌ك راپه‌رینى تر، له‌ شارو شارۆچكه‌كانى كوردستاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.