Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:52

هاوکاری وڵاتی ئه‌ڵمانیا گەیەندرایە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
#5
100%

سەنتەری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ ۲٤/٦/٢٠٢١ بەئامادەبوونی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەرێوەبەری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو موقەدەم( یۆرگ باکهاوس)راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا، رێورەسمی گەیاندنی هاوکاری وڵاتی ئەڵمانیا بە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و سەنتەری زمانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرێوەچوو.

ڕاشیگه‌یاند: هاوکارییەکە لە پێناو پاڵپشتی کردنی ژمارەیەک خولی تایبەتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی ئەفسەرو پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەک بەشێک لە پێداویستیەکانی پلانێکی دیاریکراو، کە بە هاوبەشی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان رێکخراوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەرلەو رێورەسمەدا، عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح سوپاسنامەیەک و دیارییەکی سیمبولی پێشکەش بە موقەدەم (یۆرگ باکهاوس) کرد، بۆنەی تەواو بوونی ئەرکەکانی بەرێزیان لە هەرێمی کوردستان، لەهەمان کات سوپاسی وڵاتەکەی کرد لە بەڕامبەر ئەو هاوکاری و پشتگیریە بەردەوامانەی پێشکەشی بە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.