بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان دهستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر راگهیاند.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووه، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۳ / ٦ /۲٠۲۱ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد لەکاتی دەستگیرکردنی دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( هێرۆین ـ کریستاڵ ) لەگەڵ تەرازویەکی کێشان و ( 2 )دوو دەمانچە و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.