شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمرۆ دووشهممه شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیان کردو لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن و بەرێوەبەری گشتی و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێکدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بە هەردوولاو دوا پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و گرفتە هەنووکەییەکانی خەڵک و پێویستی گۆڕانكاری له ژمارهیهك یاسا بهركارهكانی كوردستان وهك یاسای باری كهسێتی و چارهسهركردنی ئهو كێشانهی كه بههۆی كهموكۆڕیی له ژمارهیهك یاساكاندا ههیه گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی گرنگی وەک سەروەربوونی یاساو رۆڵ و پێگەی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێم و پێویستی هەبوونی هەماهەنگی نێوان دادگاکان و دامەزراوەی ئایینی بەپێیەی بابەتی یاساو شەریعەت پێکەوە گرێدراون لەهەرێم کردو ئاماژەی بە رۆڵی دیاری زانایانی ئایینیش دا، کە لە چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری کۆمەڵگە جێدەستیان دیارەو وەک لایەنێکی هاوکارو پاڵپشت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و جێبەجێکردنی یاسا خزمەتیان بەرچاوە.
سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەش کرد، کە گرنگە ئەنجومەنی دادوەری لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێم رۆڵ بگێڕێت بەتایبەت لەسەر پرسی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە زۆربەی یاساکانی هەرێم لە شەریعەتەوە وەرگیراون، هەروەها باسی لە زیاتر کاراکردنی داواکاری گشتی لەمەڕ چارەسەرکردنی ئاریشەکان کرد، کە زۆر جار بەحوکمی هەندێ دیاردەو کاردانەوەو سوکایەتی و سەرپێچی تاوان و دیاردەی نامۆ سەرهەڵدەدات و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە مەترسیەوە، هەروەها باسی لە گرفتەکانی نێوان دادگاکان و فەتوا لەهەرێمی کوردستان کردو چەند سەرنجێکی لە بارەی یاسای باری کەسی و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە دادگاکان خستە ڕوو، نمونەشی بە هەندێ کەموکوڕی نێو یاساکان و زەرورەتی پێداچوونەوەو بابەتی توندوتیژی خێزانی و زیادبوونی رێژەی تەڵاق هێنایەوە کە بەداخەوە لە هەڵکشانی زۆردان.
دواتر دادوەر بەنگین قاسم محمد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین، ئاماژهی به رۆڵی دیاری یهكێتی زانایان كردو گوتی: ئهنجومهنی دادوهری و یهكێتی زانایان پهیوهندییهكی نزیكیان ههیه و تەواوکەری یەکترن، هەردوولا نوێنەرایەتی شەریعەت دەکەن و لە زۆر بابهتی وهك دهستورو یاسا بهركارهكان پێویستی به ههماههنگیهكی پتهوی هەردوولا ههیه. هەروەها گوتی: ئێمە شەرع و قانون جێبەجێ دەکەین و شەریعەتی ئیسلام بەلای ئێمەوە هێڵی سوورەو رێگە نادەین یاسایەک دەربچێت پێچەوانەی شەرع بێت، هەردوولا مەجالی کارکردن و بۆچوون و هەڵوێستمان لێکەوە نزیکەو هەماهەنگی نێوانمان و پاڵپشتی ئێوە بۆ ئێمە گرنگەو سەرنج و پێشنیارتان بەهەند وەردەگرین. لهو ڕووهوه ئامادهیی ئهنجومهنی دادوهری دەربڕی بۆ ههماههنگی و كاری هاوبهش لهو بوارانهی كه پهیوهندیدارن به ههردوولاوه.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەرێ د. حسن موفتی وێڕای سوپاسی جوهدو هەست و هەڵوێستی ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی پەیڕەوی شەریعەت و مەزهەبی زۆرینە موسڵمانی کوردستان، چەند بابەت و سەرنجێکی ئاماژە پێکردو گوتیشی: گرنگە هەردوولا شتێک بکەین جێی ڕەزامەندی خوا و لەبەر چاوگرتنی تایبەتمەندی واقعی کۆمەڵگەی کوردستان بێت.
شایەنی باسە دواتر ئامادەبووان بەچەند پێشنیارو سەرنجی گرنگ دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کردو هەردوولا جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی بۆ کارو پڕۆژەی هاوبەش و پەیوەست لە ئایندە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.