Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:03

وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەى دەسپاکى بەهاوبەشى ڕێکخراوى (UNDP) وۆرکشۆپێک ئەنجامدەدەن

کوردستان TV
100%


 بە ئامادەبونى د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نوێنەرى نوسینگەى ڕێکخراوى UNDP، وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەی دەسپاكی و ڕێكخراوی UNDP و وۆرک شۆپێکیان بەناونیشانی (مەترسیەکانى گەندەڵى لە دامودەزگانى خوێندنى لە هەرێمى کوردستان) سازکرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ڕایگەیاند دژایەتی کردنى گەندەڵی تەنها بەدامەزراوەیەک ناکرێت بەڵکو پڕۆسەیەکی بەکۆمەڵە، دەبێت هاوکاری نیشتمانی هەبێت. بۆ ئەمەش ڕایگەیاند: ئەو پڕۆگرامە ماوەی چوارساڵ دەخایەنێت کەیەکێتی ئەوروپا تەمویلی دەکات، پڕۆگرامەکەش گواستنەوەی ئەو شێوازە نوێیانەیە کە لەجیهان لەڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی پەیڕەودەکرێن بۆ هاوکاری دامودەزگاکانی حکومەت، ئەوەی ئەمڕۆش دەستی پێکردوە بۆ خوێندنی باڵایە بۆ دو ساڵ، تاکو ئەو کەرتە ئاستی خۆی بەرزبکاتەوەو پاراستنیەتی لەگەندەڵی، کارکردنیش بەجیاوازی لەسەر کەرتەکان ئەنجامی باشترمان پێ دەدات.
لەلایەن خۆشیەوە لە وتەیەکدا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى گەیاندنى سڵا و ڕێزى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبوان و دوپاتکردنەوەى پشتگیرى ناوبراو بۆ ئەم پرۆژەیە ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان باوەرى تەواوى هەیە کە بەرزکردنەوەى کوالێتى خویندنى باڵا و پەرەپێدانى پرۆسەى فێرکردن و ڕوبەڕوبونەوەى مەترسیەکانى گەندەڵى و کارکردن لەسەر پرۆسەى پیشەیى و چالاکى نەزاهەى ئەکادیمى، هۆکارى سەرەکین بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵاو تەواوى سێکتەرەکانى تر لە هەرێمى کوردستان.
د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق وتیشى: بۆمان گرنگە وەک سەرەتایەک دەستنیشانى مەتریسیەکانى گەندەڵى لە کەرتى خوێندنى باڵا بکەین بۆ ئەوەى پرۆگرامێکى زانستى دابڕێژین بەمەبەستى ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى و پشت بەستن بە سیاسەتى خۆپاراستن و بەرەنگاربونەوەى. ئەویش لە ڕێگەى داڕشتنى یاساییەکى تۆکمە بۆ دەزگاکانى خوێندنى باڵا و چاودێریەکى چڕ لە دامودەزگاکان، ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژەیە لە کات و ساتێکى گرنگ دەستیپێکردوە بەهۆى ئەوەى پرسى چاکسازى و دەستپاکى بۆ روبەروبنەوەى گەندەڵى بەرنامەى سەرەکى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، بۆ ئەمەش وتى: وەزارەتەکەمان لە هەوڵى کارکردنە لەسەر ژمارەیەک پرۆژەى چاکسازی لە بوارى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێداچونەوە بە یاساى خوێندنى باڵا و گشت بڕیار و ڕێنماییەکان بەمەبەستى بەرزکردنەوەى کواڵێتى فێربون و نەزاهەى ئەکادیمى.
لە بەشێکى دیکەى وۆرک شۆپەکەدا بە گفتوگۆى چڕى ئامادەبوان و دەستنیشانى پێشنیازەکان لەبارەى پرسى گەندەڵى گەڵاڵەى ڕاسپاردەکان کرا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.