لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: كەمال محهمهد ساڵح وەزیری كارەبا دوێنێ یەکشەمه 2021/6/20، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسانکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رۆتین لەگەڵ بەرێوەبەرانی بەشە جیاوازەکانی دیوانی گشتیی وەزارەت کۆبووەوە.
لهراگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا پێداگیریی لەسەر گرنگی پێدانی هاووڵاتیان بە پۆرتالی خزمەت کرا، کە بەهۆیەوە هاووڵاتیان دەتوانن پێش سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا، سەردانی لینکی وەزارەتی کارەبا لە ماڵپەری https://gov.krd/moel/ بکەن و بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر شێواز و شوێن و هەنگاوەکانی، پێداویستییەکانی مامەڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا مامەڵەکانیان جێبەجێ بکرێت.
وەزارەتی کارەبا 13 جۆر خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی کەرتی کارەبادا پێشکەش دەکات و چۆنییەت و شێواز و هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی زۆربەی ئەم خزمەتگوزارییانە لە پۆرتاڵی خزمەتدا بەردەستن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.