Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:20

کۆمیسیۆن : کاندیدی کشاوە ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیی و کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، درێژ ناکرێتەوە ئاماژە بەوەیش دەکات کە ھەر کاندیدێکی کشاوە ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە چاوەڕوان دەکرێت لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت، `ناوەند و بنکەکانی دەنگدان دیاریکراون و ھاتووە:

"دوای کۆتاییھاتنی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە سیستمی بایۆمەتری لە 15ی مانگی نیسانی رابردوودا، ھەشت ھەزار و 273 ناوەند و 55 ھەزار و 41 بنکەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە پشت بە ستن بە فۆرمی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوونی دەنگدەر دیاریکراون و لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە پەسەندکراون و لە ھەر بنکەیەکدا، 405 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن".

باس لەوەشکراوە کە ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیی و کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، درێژ ناکرێتەوە کە لە یەکی ئایاری داھاتوودا، کۆتایی ھاتووە و ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھەر کاندیدێکی کشاوە ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە، چونکە کشانەوەکەی یەکلاییکراوەتەوە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ھەوڵ دەدەن پرۆپاگەندە بڵاوبکەنەوە بەئامانجی ئەوەی دەنگدەران متمانەیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان نەمێنێت و بەشداری لە پڕۆسەکەدا، نەکەن".

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.