Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:37

ئه‌و ئافره‌ته‌ی راگه‌یاندبوو به‌یه‌ک سک 10 منداڵی بووه‌ ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

له‌ رۆژانی رابردوو ،له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌ره‌ جیهانییه‌كان  هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ ،گوایه‌ ئافره‌تێكی ئه‌فریقی به‌ ناوی (گۆشایمه‌ سیتهۆل) ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ یه‌ك سك 10 منداڵی بووه‌، كه‌ حه‌وت كوڕ و سێ كچن.

دوای به‌دواداچوونی ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌ركه‌وتووه‌ ، ئه‌م ئافره‌ته‌ نه‌ك 10 منداڵ ،به‌ڵكو هه‌رله‌ بنه‌ڕه‌تدا دوو گیان نه‌بووه‌ ،بۆیه‌ سه‌رتاپای هه‌واڵه‌كه‌ راست نه‌بووه‌و هه‌موو جیهانیشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م دۆریه‌ ئێستا گۆشایمه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌  ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

به‌پێی گوته‌كانی هاوسه‌ری گۆشایمه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و بانگه‌شه‌ی خێزانه‌كه‌م مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌ بووه‌ ببێت به‌ ملیۆنێر، به‌ڵام نه‌یزانی په‌تی درۆ كورته‌" .

ژێده‌ر- الیوم السابع

ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.