به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لە چوارچێوەی پرۆژەی گۆڕین و فراوانکردنی تۆڕەکانی ئاو لەشاری هەولێر کە تا ئێستا 38% ی لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت،پرۆژەی گۆڕینی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی زانیاری جێبەجێ کرا کە بەهۆی تێکەڵ بوونی بە ئاوی قورسی ماڵان کەڵکی بەکار هێنانی نەمابوو.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژە ئەژی عەبدولعەزیز ڕایده‌گه‌ێنێت: کێشەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی زانیاری چارەسەرکرا بە گۆڕینی تۆڕەکە و گەیاندنەوەی هاوبەشەکانین پێی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هاوکات گۆڕینی تۆڕەکانی ئاو لە شەقامی پەروەردە و پزیشکان بەڕێژەی 100% جێبەجێکرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.