Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:16

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: ھاتوچۆی نێوان وڵاتان ئاسایی بووەتەوە

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا هاتوچۆ و جموجۆڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە.
ئەحمەد ھۆشیار،  بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت: ڕاستە ھێشتا کۆرۆنا ھەر ماوە، بەڵام جموجۆڵی ھاتوچۆ و گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە و چەندیش وڵاتان زیاتر دەرگایان واڵا بکەن، جوڵەی ھاتوچۆ و گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، چونکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو جیھان ھەیە وەکو ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی و تورکیا.
ده‌شڵێت: چاوەڕێ دەکەین ئاسانکاریی زیاتر بکرێت، بۆ ئەوەی جوڵەی گەشتیاری زیاتر بێت، ئەگەر ئەورووپاش دەرگای وڵاتانی بکاتەوە و ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیاران بدات، جموجۆڵەکە زۆر زیاتر دەبێت، چونکە تا ئێستا ڤیزای گەشتیاری دەستی پێنەکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی داھاتوودا دەست پێبکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.