وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاو كرده‌وه .
وه‌زاره‌تی دارایی روونیده‌كاته‌وه: كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن.
راشیدهگهیهنن: ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی(د. سەباح) ڕێكەوتوون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاتووه: كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە.
هه‌روه‌ها روونیشی ده‌كاته‌وه: لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو: كه كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە ، وەزارەت هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.