ئەمڕۆ 18ی حوزەیران، 13ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی کردووە و تێیدا جەختیکردۆتەوە کە زۆرینەی خەڵک دەبێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران وتارێكی پێشكهش كردو گوتیشی: خەڵک دەزانن بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بۆ خۆیان و بۆ رژێمیش چەند گرنگە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.