دانیشتنی فراوانی نێوان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جنێڤ به‌رێوه‌چوو.
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا پاش كۆتایی هاتنی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له جنێڤ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه كه وتووێژه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوون.
پۆتین گوتیشی هه‌ردوولا سه‌قامگیری ستراتیژی و په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئاسایشی هه‌رێمی و ئاسایشی سیبرانییان تاوتوێ كرد‌و ڕوونیشی كرده‌وه كه بایدن پیاوی ده‌وڵه‌ت و شاره‌زاو فه‌رمانده‌یه و هه‌وڵ ده‌دات گرژییه‌كان هێور بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن وتووێژی ڕاوێژكاری له‌باره‌ی هێرشه سیبرانییهكانهوه ده‌ست پێ بكه‌ن و گوتی زۆربه‌ی هێرشه ئیلیكترۆنییهكان له جیهاندا له ئه‌مریكاوه دێن.
پۆتین سه‌رنجی بۆ لای ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه بایدن بڕیارێكی به‌رپرسانه‌ی داوه كه ڕێككه‌وتننامه‌ی ستارت سێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ درێژ بكاته‌وه.پوتین ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ڕووسیا به دوژمن و نه‌یار ده‌زانێت و مه‌شق سه‌ربازی له سه‌ر سنووره‌كانی ڕووسیا ده‌كات.
گوتیشی: له‌و باره‌یشه‌وه ئه‌و لێدوانانه‌مان تاوتوێ كرد كه دژ به ڕووسیا ده‌درێن، پۆتین باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه ناكۆكییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ك ده‌شێت چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ واشنتن به وتووێژی ڕاسته‌قینه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت. پؤتین باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن باڵیۆزه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پایته‌ختی یه‌كدی بكه‌نه‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن باڵیۆزه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.