Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:00

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌بو زه‌بی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشینی ئه‌بوزه‌بی كۆبووه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات تاوتوێ كران.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی له‌ ئیمارات پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێرای به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژینه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كراوه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ كراون. دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌. ‌

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بو زه‌بی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.