Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:36

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پارچەی یەدەگی تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 و C-130 بۆ عێراق دابینکرد

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگەیاند کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، پارچەی یەدەگی تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 و C-130 بۆ دابینکراوە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پێشکەشکردنی ھاوکاریی سەربازیی بە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بەردەوامە و گوتی:

"لە چوارچێوەی ھاوکارییەکاندا، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، پارچەی یەدەگی تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 و C-130 بۆ دابینکردووین".

لیوا تەحسین خەفاجی گوتیشی: "ھەوڵەکان بۆ پڕچەککردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن بۆ ئەوەی زیاتر بتوانن بەرەنگاریی تیرۆریستانی داعش ببنەوە".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە ماوەکانی رابردوودا، تیمی کۆمپانیای لۆکھید مارتن تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 کە لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق جێگیرکراون، کشابوونەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.