Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:32

محەمەد رەزا :بەھۆی دەستدرێژییەکانی پەکەکەوه‌ رەوشی ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆ زۆر مەترسیدارە

کوردستان TV
100%

محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە رەوشی ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆ بەھۆی دەستدرێژییەکانی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور، زۆر مەترسیدارە.

محەمەد رەزا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئامانجی سەردانەکەی بۆ ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆ کە دوێنێ سێشەممە ئەنجامیدابوو راگەیاند و گوتی:

"دوێنێ سێشەممە سەردانی قەزای زاخۆمان کرد و لە میانیدا دوا خاڵی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری نێوان ھەرێم و تورکیامان بەسەرکردەوە کە ھێزەکانی لیوای یەکی پاسەوانی سنوور تیایدا جێگیرکراون".

گوتیشی: "لە میانی سەردانەکەماندا بۆ ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆ، ئەوەمان بۆ دەرکەتووە کە رەوشی ناوچەکە بەھۆی دەستدرێژییەکانی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور، زۆر مەترسیدارە و ئەو ناوچەیە پێویستی به‌ پاڵپشتیی ھێزی پشتیوانییە".

راشیگەیاندووە کە دەتواندرێت ھێڵێکی بەرپەرچدانەوەی ھێزەکانی عێراق بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی په‌كه‌كه‌ لە ناوچەکە دابندرێت و گوتی: "دوای سەردانەکەمان بۆ قەزای زاخۆ، ھەروەھا بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی باکووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک، سەردانی قەزاکە دەکەین".

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد رەزا راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆ، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی ناوچەکە و گوتی:

"ئەوەی لە سەردانەکەماندا، بەرچاومان کەوتووە بە راپۆرتێک لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، پێشکەش بە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی دەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.