Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:42

لیژنەی کاروبارى شەهیدان لەبارەی کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/8، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند بڕگەو ماددەیەكی هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراو بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەئایندەیەكی نزیكدا بۆ هەمواری ئەو یاساییە تەرخانبكرێت، بەجۆرێك تەواوی تێبینی و سەرنجەكان بخرێنەڕوو.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراو تاووتوێی ئەو نووسراوانەشی كەئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون كراو، وەڵامی ئەوانەشیان دایەوە كەپێویست بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.