كیڤن دی برۆینی به‌لجیكی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مانچسته‌رستی بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای له ده‌نگدانی نووسه‌ران و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان به‌ده‌ستهێنا.
دی برۆین ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له‌گه‌ڵ تێری هێنری و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یه‌كسان كرده‌وه، دی برۆین له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆلێكی گرنگی بینی له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلته‌راو جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را بۆ تیپه‌كه‌ی.
جێگای باسه له ڕابردوودا تێری هێنری له ساڵانی دووهه‌زاروسێ و دووهه‌زاروچوار توانی بۆ دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترینی پرێمه‌رلیگ بێتز
هه‌روه‌ها رۆنالدۆی پۆرتوگالیش له ساڵانی دووهه‌زاروحه‌وت و دووهه‌زاروهه‌شت بۆ دوو جاری له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترینی خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا كاتێك له ریزی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه یاریزان فیل فۆدین توانی براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خوله‌كه بێت، فۆدینی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ چواره‌مین یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رستیه براوه‌ی ئه‌م نازناوه بێت، له رابردوودا هه‌ریه‌ك له پیته‌ر بارنزو ره‌حیم ستێرلینگ و لیرۆی سانێ ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ساڵانه ده‌به‌خشرێت.
کیڤن دی برۆین بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.