دادگه‌ی كه‌رخ سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر تۆمه‌تباری خێزانه كورده‌كه‌ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو سه‌پاند.
تۆمه‌تباری ڕووداوی كوشتنی خێزانه سێ كه‌سییه كورده‌كه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن دادگه‌ی كه‌رخه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، د. ئاشنا بابان، كەسی نزیكی خێزانه كوژراوه كورده‌كه‌ی به‌غدا به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دادگه‌ی كه‌رخ به سێ جار له‌سێداره‌دان، سزای به‌سه‌ر بكوژی خاڵۆم و هاوسه‌ر و كچه‌كه‌یدا سه‌پاند.
ڕووداوی كوشتنی خێزانه سێ كه‌سییه كورده‌كه‌ی به‌غدا، لهپازدهی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو بوو، بكوژ له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نسورییه‌ی به‌غداد خێزانه كورده‌كه‌ی ناسی بوو و زه‌فه‌ری كوشتنی پێبردبوون.
ڕووداوی كوشتنی خێزانه كورده‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌شه‌قامی عێراقی هه‌بوو و تۆمه‌تبار ڕایكردبووه شاری هه‌ولێر، به‌ڵام بەر لە تێپەڕبوونی بیست و چوار كاتژمێر بەسەر ڕووداوەكە، تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دژه تیرۆری كوردستانه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ڕاگه‌یاندرا و دواتر ڕاده‌ست به هێزه‌ئه‌منییه‌كانی به‌غدا كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.