Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:31

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک سنووری پارێزگای دیاله‌ى ھه‌ژاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،1 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژھه‌ڵاتی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ ھه‌ژاندووه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ روانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ربه‌ ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،1 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ دووری 25 كیلۆمه‌تر رۆژھه‌ڵاتی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ رۆژھه‌ڵاتی عێراق، روویداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دانیشتوانی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی و ده‌ورووبه‌ری ھه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له‌وه‌ی ئایه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانی و مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یاخود نا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.